كێشه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌رده‌كرێت‌و بڕی (10%) وه‌ك خزمه‌تگوزاری به‌كارهێنانی تێرمیناڵی شاره‌زوور جێگیرده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت (به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان) قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار كۆبویه‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی شۆفێرانی تاكسی هه‌موو هێڵه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كێشه‌ی نێوان شۆفێران‌و تێرمیناڵی شاره‌زوور یه‌كلاكرایه‌وه، ئه‌ویش به‌پشتبه‌ستن به‌چه‌ند بڕیارێكی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و پارێزگای سلێمانی.
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كانیش پێویسته شۆفێرانی ئه‌و هێڵانه له‌به‌رامبه‌ر كاركردن له‌تێرمیناڵه‌كه‌دا پابه‌ندبن به‌پێدانی بڕی (10%) وه‌ك خزمه‌تگوزاریی‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌گواستنه‌وه‌ی گشتی.
قائیمقامی سلێمانی بڕیاره نوێیه‌كانی به‌شۆفێران ڕاگه‌یاندو وتی:”پێویسته له‌مه‌ودوا هه‌ردوولا به‌بڕیاره‌كانه‌وه پابه‌ندبن، هه‌ر لایه‌نێكیش پابه‌ندنه‌بێت به‌بڕیاره‌كانه‌وه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌وه‌ش كێشه‌ی نێوان شۆفێران‌و تێرمیناڵی شاره‌زوور كۆتایی دێت، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه”.