بە بەشداری سەدان پسپۆر و شارەزای ئابووری و وەبەرهێنەران و سەرۆكی وڵاتان، (20)ەمین مونتەدای ئابووری سانت بترسبۆرگ كۆتایی هات، كە ماوەی سێ رۆژی خایاند.
ئەنتۆان كۆبیاكوف، سكرتێری لیژنەی ئامادەكاری مونتەدای ئابوری بترسبۆرگ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە سێ رۆژی دانیشتنەكانی مونتەدای ئابووری بترسبۆرگ (332) رێكەوتنامەى ئابورى بە بەهای (1.124) تریلیۆن رۆبل (15.5) ملیار دۆلار واژۆكراوە”.
كۆبیاكوف، ئاشكراشیكرد كۆی ئەو رێكەوتنامە فەرمیانەی لە چوارچێوەی مونتەدای ئابووری بترسبۆرگ واژۆكرا گەیشتە 332 رێكەوتنامەی ئابووری.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ” لەو گرێبەسانەی لە مونتەدا واژۆكرا، كۆمەڵێك گرێبەستبوون كە لە نێوان روسیا و ئیتالیا بە ئامادەبوونی ماتیو رنتیسی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا واژۆكرا، كە بەهاكەی (1.3) ملیار دۆلارە و، لەبوارەكانی بیناسازی و ووزە و كارەبا و ژێرخانی ئابوورییە”.
یەكێك لەگرێبەستەكانی مونتەدا رێكەوتنی نێوانی كۆمپانیای گازپرۆم و (رویال داتچ شیل)ی هۆڵەندیە بۆ گەشەپێدانی پرۆژەی غازی شلكراوی ناوچەی دەریای بەڵتیك.
وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری مونتەدای ئابووری سانتبترسبۆرگی كرد.