وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزه‌وه هاورده‌ی ئه‌و به‌روبوومانه ڕاده‌گرن كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا پێده‌گه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به ئامانجی قازانجكردنی جوتیاران، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه هاورده‌كردنی ئه‌و به‌روبومانه ڕاده‌گرن، كه له هه‌رێمی كوردستاندا پێده‌گه‌ن، ده‌شڵێت، به دانانی باجی زیاتر له‌سه‌ر به‌روبومه‌كان، هاورده‌كردنیش كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانیش، عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، زیان به جوتیاران دهگهیهنێتو به‌رپرسانی هه‌رێمیش له‌به‌ر ناكۆكییه‌كانی ناو خۆیان، ئاگایان له بڕیاره‌كانی به‌غدا نه‌ماوه.