کارگەکانی دروست کردنی شیرینی لە شەقامی كانی ئاسكان شیرینی ناوشار و دەرەوەی شاریش دابیندەکەن

شەقامی كانی ئاسكانی سلێمانی هێشتا پارێزگاری لە دوكانەكانی دەكات كە ئیشی هەویری تێدا دەكرێت و شیرنی سەرەتایی و جۆراوجۆری تێدایە بەرهەم دەهێنرێت, وەستاكانی دروستكردنی شیرینییەكان دەڵێن: بەپێی وەرزەكان داواكاری لەسەر بەرهەم و دروستكردنی شیرینیە سەرەتاییەكان دەگۆڕێت و تەنها بۆ ناو شاری سلێمانیش نیە، بەڵكو بەرهەمی شیرینیەكە بە دەرەوەی شاریش دەفرۆشرێت.
ئەم شەقامە بە گوزەرکردن تیایدا بازاری شیرینی دروستکردن بەرچاو دەکەوێت لە پاڵ ئەو چەنجاڵیەی لەم شەقامەدا هەیە بەشێک لەدووکانەکانی سەقامی کانی ئاسکان تەمەنێکە ئیشی هەویرکاری دەکەن و شیرینی بەرهەم دێنن لە سلێمانی.
لەگەڵ تێپەڕاندنی وەزەرەکانیش وەستای دروست کردنی شیرینیەکان دەڵێن ئیشی ئەوان بە پێی دواکاری خەڵک دەبێت و چەند جۆریک شیرینی دروست دەکەن وە بەسەر دووکانەکان و بازاڕدا دابەشی دەکەن.
وەستایەکی دروست کردنی شیرینی لەم بارەیەوە دەڵێت: شەوانە کاتژمێر دووی شەو دین بۆ کارکردن و تا کاتژمێر چواری ئێوارە ئیش دەکەین بە بۆنەی ڕەمەزانەوە کاری ئێمە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و مشتەریمان لە ناوەو دەرەوەی شار هەیە ، بە زۆری لە ڕەمەزاندا سەرفیاتمان هەیە ئەگینا دوای رەمەزان بازارمان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات.
وەستا ئیسماعیل ساڵانێکە ئیشی هەویرکاری دەکات و دەڵێت لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر شیرینی لوقمەقازی و بامیە و شیرینیە هەمەجۆرەکان دروست دەکەن و بازاڕی تایبەتی خۆیان هەیە بەشێک لە بەرهەمەکانیان دەبریت بۆ دەرەوەی شار و لەوێش دەفرۆشرێت.
وەستا ئیسماعیل وتیشی: لەڕەمەزاندا ئەوەنەمان مشتەری لەسەرە جاری واهەبووە مشتەریمان ئیزنداوە.
خاوەن کارگەیەکیش وتی: ئێمە رۆژانە بەرهەمەکانمان دەنێرینە دەرەوەی سلێمانی بۆ بازیان و تەکێی و گەرمیان بەڵام ئەم ساڵ بە هۆی قەیرانی دارایەوە بازار  زۆر کەمی کردوە و وەک سالان سەرفیاتمان نیە.
سەرباری هەموو پێشکەوتنەکان لە دروست کردنی شیریندا کەچی ئەم بازاڕەی کانی ئاسکانی سلیمانی بۆ دروست کردنی شرینی هەمان ئەو شێوازە کۆنانەی ڕابردوو بەکاردەهێنن کە شیرینیان پێدروست کردوە.
هەرچەندە زانستی پزیشکی ئاماژەی بە هۆکاری قەڵەوی و چەندین نەخۆشی تر بە هۆی شیرینیوە کردوە بەڵام خواست لەسەر شرینی و خواردنی بەردەوامە.