لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، (232) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی‌و (16) ملیۆن دیناری عێراقی غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكارانیان كردووه.
(عوسمان ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە nnaراگەیاندوە، له‌مانگی ڕابردوودا، واته له (1-11-2012) تا (30-11-2012)، لیژنه هاوبه‌شه‌كانیان، چوار هه‌زارو (960) سه‌ردانیان بۆ ناو (بازاڕ، كۆگاكان، دایه‌نگه، قوتابخانه، ماركێت، دوكان، یانه‌و شوێنه گشتیه‌كان) ئه‌نجامداوه‌و (232) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ سه‌رپێچیكاران له‌و شوێنانه كردووه، سێ جێگه‌شیان داخستووه، كه بریتی بوون له‌دایه‌نگه‌یه‌ك‌و نانه‌وه‌خانه‌یه‌ك‌و شیرنییه‌ك)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
وتیشی:”له‌مانگی ڕابردوودا، بڕی (26) تۆن‌و (263) كیلۆگرام خۆراكی خراپ‌و كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و نزیكه‌ی (16) ملیۆن دیناریش غه‌رامه بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه، كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانیان كردووه”.