لێپرسراوی شاره‌وانی پیره‌مه‌رگرون ئاشكرایده‌كات، پێویستیان به‌پێنج كارمه‌ند هه‌یه كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دایان بمه‌زرێنن، دوا واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری دامه‌زراندنه‌كه‌ش ئاشكراده‌كات.
(زمناكۆ ئه‌نوه‌ر) لێپرسراوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پیره‌مه‌گرون به ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناحییه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه، كه له‌شاره‌وانییه‌كه‌یان دامه‌زراندن هه‌یه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست، ده‌بێت داواكار ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه تایبه‌ته به‌مه‌رجی دامه‌زراندن‌و هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی هه‌بێت، ده‌توانێت تا ڕۆژی (21)ی حوزه‌یرانی (2016) داواكاری پێشكه‌شبكات، چونكه ئه‌و ڕۆژه دوا واده‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویستیان به‌دوو ژینگه پارێز‌و پاسه‌وانێك‌و دوو باخه‌وان هه‌یه، ده‌بێت كه‌سی داواكار خه‌ڵكی ناحییه‌ی پیره‌مه‌گرونبێت‌و موچه‌ی له‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی تر نه‌بێت، هاوكات ته‌مه‌نی له(18) ساڵ كه‌متر‌و له(30) ساڵ زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام بۆ پاسه‌وان ده‌بێت له(45) ساڵ زیاتر نه‌بێت.