فڕۆکەحانە و داھات

 
فڕۆکەخانە لە ووڵاتان بە سەرچاوەیەکی گرینگی ئابووری دادەنرێت و زیاتر گرینگی پێدەدرێت ، لە لایەن حکومەتەوە ، ھەوڵ دەدات زۆرترین گەشتی ئاسمانی تێدا ئەنجام بدرێت و زۆرترین گەشتیار تێدا گەشت بکەن ، بۆیە بە ژێرخانێکی گرینگی ئابوری ووڵات دادەنرێت.
دکتۆر ئیسماعیل محەمەد، دکتۆرا لە بواری فڕۆکەوانی راگەیاند: ھەر چەند گەشتی ئاسمانی زیاد بێت ئەوا داھات زیاتر دەبێت ، بەمەرجێک کە حکومەت خاوەنی ھێڵێکی ئاسمانی خۆی و فڕۆکەی خۆی بێت ، لەگەڵ پشت بەستن بە کەسی پسپۆڕ و شارەزا لەم بوارە بۆ بەرێوەبردنی فڕۆکەخانە ، نەک ھێنانی کەسانی تر لە دەرەوەی ووڵات.
دکتۆر ئیسماعیل وتی: دەکرێت  حکومەتی ھەرێمی کوردستانبە نموونە وەربگرێن  کە کۆمپانیا بیانیەکان قازانجێکی یەکجار زۆری لێ دەکەن و داھاتی کوردستان لە رێگای ھێڵە ئاسنانیەکانیانیەوە دەبەنە دەرەوە ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی فڕۆکەخانە داھاتی نەبێت.
ھەروەھا ووتیشی:  لەم قۆناغەی ئێستاتدا حکومەتی ھەرێم پێویستە بیر لە پڕۆژەیەک بکاتەوە تاوەکو ئەم داھاتەی دەچێتە دەرەوە بیگەرکڕێنتەوە ، ئەمەش دەکرێت بە کڕینی فڕۆکەی شارستانی بۆ خستنە کارەوە ، ھیوادارم حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر گرینگی بە فڕۆکەخانەکان بدات و چاوێک بە کەم و کوڕیەکان بخشێنیتەوە ، زیاتر بەرەو پێشەوە بچیێت .