بانكی ناوەندی عێراق جگە لە ئاڵتون خاوەنی 50 ملیار دۆلاری یەدەگە

راوێژكارێكی بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند “بانكی ناوەندی عێراق جگە لە ئاڵتون كە هەیەتی، خاوەنی زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری یەدەگە، كە بەشی زیاتر لەو پێداویستانە دەكات كە لە دەرەوە هاوردە دەكرێن”.

وەلیدی عیدی، راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد بانكی ناوەندی داوای لەو بانكە بیانیانە كردوە كە لە عێراق كار دەكەن سەرمایەكەیان زیادبكەن تا ئاستێك كە لەگەل سەرمایەی بانكە عێراقیەكاندا بگونجێت.

رونیشیكردەوە، لە بەرواری 30ی حوزەیرانەوە یەكەمین قۆناغی بەرزكردنەوەی سەرمایەی لقی بانكە بیانیەكان بۆ 25 ملیۆن دۆلار دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

عیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو یەدەگی دراوەی كە هەیە بۆ دابینكردنی هاوردەى دەرەكیە، بەوپێیەی عێراق 95% پێداویستیەكانی لە دەرەوە هاوردە دەكات، جگە  لە بانكی ناوەندیش هیچ لایەنێكی دیكە نیە، كە تەمویلی هاوردەكان بكان بۆ دابینكردنی دراوی بیانی.

 

 

 

 

 

 

 

دواڕۆژ