ئێران و روسیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار گرێبەستێك ئیمزا دەكەن

بەمەستی دروستكردنی چەند ویستگەیەكی كارەبای و هێڵی ئاسنین لەئێران، مۆسكۆ و تاران بە بەهای دوو ملیارو 500 ملیۆن دۆلار گرێبەستێك ئیمزا دەكەن.
ئەلیكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی روسیا لەمیانی كۆڕبەندی (سان بترسبۆرگ) بۆ ئابووری جیهان، ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ ئیمزاكردنی گرێبەستێك لەگەڵ تاراندا بە بڕی دوو ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی چەند ویستگەیەكی كارەبایی و ڕاكێشانی چەند هێلێكی ئاسنین لەئێران.
هەر لەمیانی كۆڕبەندی (سان بترسبۆرگ) بۆ ئابووری جیهان كە لەمۆسكۆ بەڕیوەدەچێت كۆمپانیاكانی روسیا پشكی شێریان لەگرێبەستەكان بەركەوتووە، لەدیارترینیان بریتیە، لەو گرێبەستەی كە لەنێوان هەردوو كۆمپانیای (گازپرۆم) و (رۆیاڵ داتچ شێل) ئیمزاكرا سەبارەت بە پڕۆژەی غازی سروشتی لەناوچەی دەریای بەڵتیق.