“به‌ریتانیا زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ به‌رده‌كه‌وێت”

 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سندوقی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ دراو بۆچونی‌ وایه‌، به‌ریتانیا به‌ وازهێنانی‌ له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، زیانی‌ ئابوری‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت.
 
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌  ڕێكخراوی‌ سندوقی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دراو كه‌ له‌قێننای‌ پایته‌ختی‌ نه‌مسا به‌ڕێوه‌ چو، (كریستین لاجارد) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ ڕایگه‌یاند،  ئابوری به‌ریتانیا به‌هۆی‌ ئه‌ندام بونی‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو په‌ره‌ی‌ سه‌ندوه‌‌و له‌هه‌مو ڕویه‌كه‌وه‌ سودی‌ بینیوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بدات له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا بكشێته‌وه‌، بێگومان ئابوری‌ به‌ریتانیا زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت‌و پاشه‌كشه‌ ده‌كات.
لاجارد داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا كرد به‌بڕیاری‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپادا بچێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌ خۆی‌‌و نه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاش زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن.