“لە 2013 شدا سفرەكانی دیناری عێراقی لانابرێت”

لیژنه‌ی‌ ئابووری‌‌و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌دووی‌ ده‌زانێت ساڵی‌ ئاینده‌ له‌دایكبوونی‌ دراوی‌ نوێی‌ عێراق و لابردنی‌ سێ سفره‌كه‌ی‌ سه‌ر دینار به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌های‌ یه‌ك دینار له‌گه‌ڵ یه‌ك دۆلاردا یه‌كسان بكات.
مه‌حما خه‌لیل، بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئابووری‌ و وه‌به‌رهێنانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: “ساڵی‌ 2013 گۆڕینی‌ په‌یكه‌ری‌ دراوی‌ عێراق و لابردنی‌ 3 سفره‌كه‌ی‌ سه‌ر دیناری‌ عێراق به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ‌ و دراوی‌ نوێی‌ عێراق له‌دایك نابێت، چونكه‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ ئێستادا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و پێیوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانیدا نیه‌”.
ڕوونیشیكرده‌وه‌، لیژنه‌ی‌ ئابووری‌ و وه‌به‌رهێنان و پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ به‌توندی‌ پاڵپشتی‌ ئه‌م پرۆژه‌یان كردووه‌، چونكه‌ ئامانجێكی‌ ئابووری‌ باڵای‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ دراوی‌ عێراق له‌ ساخته‌كاری‌ و به‌فیڕۆچوون خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو “چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ئه‌زمونی‌ سه‌ركه‌وتوویان له‌و بواره‌دا هه‌یه‌‌و دراوه‌كه‌یان نوێ كردۆته‌وه‌ و چه‌ند سفرێكیشیان له‌سه‌ر لابردووه‌، ئێمه‌ له‌ عێراق هه‌وڵمانداوه‌ شوێنپێی‌ ئه‌وان هه‌ڵبگرین و دینارێكی‌ نوێ‌ ده‌ربكه‌ین”.