زیاتر لە سەدا 10ی هێزی كاری توركیا بەدەست بێكاریەوە دەناڵێننو بەگوێرەی ئامارە ڕەسمیەكانیش 3 ملیۆنو 200 هەزار كەس بەدوای كاردا دەگەڕێن.
دەستەی ئاماری توركیا روونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئاماری هێزی كاری مانگی ئاداری رابردوو بڵاًوكردەوەو بەگوێرەی ئەو ڕوونكردنەوەیە، رێژەی بێكاری لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی سەدا سفر پۆینت 5 كەمیكردووەو لەسەدا 10 پۆینت یەك بووە.
دەستەی ئاماری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی ئەو كەسانەی بێكارنو تەمەنیان لەسەرووی ١٥ ساڵیەوەیە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا ٤٦ هەزار كەس كەمیكردوە، بەڵام هێشتا 3 ملیۆنو 230 هەزار كەس بەدەست بێكاریەوە دەناڵێنن، كە ئەوەش یەكسانە بە لەسەدا 10 پۆینت یەكی هێزی كاری ئەو وڵاتە.