حكومەتی ئێران بەبڕی 25 ملیار دۆلار، 100 فڕۆكەی نەفەرهەڵگر لە كۆمپانیای بۆینگی ئەمریكی دەكڕێت.
عەباس ئاخوندی وەزیری رێگاوبانی ئێران رایگەیاند: تاران بۆ كڕینی 100 فڕۆكەی نەفەرهەڵگری بۆینگ لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووەو بڕیارە بەمنزیكانە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بڵاوبكرێتەوە. هاوكات رۆژنامەی سیتاتڵ تایمز بڵاویكردۆتەوە: كە گرێبەستی كڕینی 100 فڕۆكەی نەفەرهەڵگری بۆینگ 25 ملیار دۆلاری تێدەچێت.
ئاخوندی راشیگەیاندوە: كە پێویستە ئێران بەبڕی 50 ملیار دۆلار سەرمایەگوزاری لە كەرتی فڕۆكەوانیدا بكات. بەپێی زانیارییەكان لەكۆی 290 فڕۆكەی ئێران، نزیكەی 60 فڕۆكەیان لە جۆری بۆینگی ئەمریكینو بەكڕینی ئەو 100 فڕۆكەیەش كەرتی فڕۆكەوانی ئێران گەشەكردنێكی باش بەخۆیەوە دەبینێت.