بەهۆی قەیرانی داراییەوە جموجۆڵە بازرگانییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە

 
بەهۆی قەیرانی داراییەوە چالاكی و جموجۆڵی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان سست بووە و شارەزایانی ئابوریش دەڵێن: پێویستە چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەكە بدۆزرێتەوە و حكومەتی هەرێم بەدوای بەدیلی تردا بگەڕێت و چیتر تەنیا پشت بە داهاتی كەرتی نەوت نەبەستێت.
بەهۆی ئەو قەیرانە دارایەی کە زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامی هەیە کاریگەری لەسەر زۆربەی سێکتەرەکانی ئابووری کردوە و لە نێویشیاندا سێکتەری بازرگانی زۆرترین کاریگەری لەسەر هەبووە.
بەو هۆیەشەوە جوڵەی بازار کەمی کردوە و هاوردەکردنی زۆرێک لە کاڵاکان بۆ نیوە کەمبۆتەوە ، خاوەن دوکان و پێشانگاکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن فرۆشیان زۆر کەمی کردوە جونکە بەشی هەرەزۆری فرۆشی ئەوان ” لەسەر قیست بووە  کە زیاتر لە هەزار کڕیاری هەمیشەیان هەبووە کە مووچەخۆر بوون ” .
بەڵام ئێستا نەک خۆیان ناوێرن ” بە قیست شتومەک بدەن بە هاوڵاتیان بەڵکو هاوڵاتیانیش بە هۆی دۆخی بێ مووچەیەوە   خۆشیان داوای شتومەک ناکەن و خواستیان لەسەر شتومەک بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە ”.
فرۆشیران دەشڵێن : ئێستا یەک لەسەر سێی جارانیش کڕیار ڕوویان تێناکات و ئەوان زیاتر کڕیارەکانیان ” بۆتە کڕیاری عەرەب یان بیانی ” کە ئەگەر ئەوان نەمێنن کڕیاری ناوخۆی وازی لە کڕینی جل و بەرەگ هێناوە.
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ” لەگەڵ ئەوەی موچەی چوار مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتوە هاوکات لەسەرەتای ئەم ساڵەوە سیستەمێکی نوێ بۆ پێدانی موچە دیاری کرا ”  بەڵام هێشتا کێشەی دواکەوتنی موچە بەردەوامی هەیە و لە کاتی خۆیدا دەبەش ناکرێت.
شارەزایانی ئابووریش ئاماژە بوە دەکەن: پێشووتر مانگانە زیاتر لە ملیارێک دۆلار پارە دەهاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەڵام ئێستا نەک هەر ئەو رێژەیە نایەتە بازاڕەوە بگرە ئەو بڕە پارەی دێتە بازارەوە ناگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریش.
هەروەها ئەو پارانەش کە هاوڵاتیان لە ساڵانی رابردوودا پاشەکەوتیان کردبوو ئەویش لە دوو ساڵی رابردوودا سەرف کراو ئێستا بازار بەرەو وەستانی تەواوەتی دەچێت.
هاوکات شارەزایانی ئابووری راشیدەگەێن: پێویستە چارەسەری بەپەلە و خێرا بۆ قەیرانی دارایی بدۆزریتەوەو حکومەتی هەرێم بەدوای بەدیلی تردا بگەڕێت و چیتر تەنها پشت بە داهاتی کەرتی نەوت نەبەستێتت و سەرچاوەی تری داهات زیاد بکرێت ، هەروەها بونی شەفافیەت  لە داهاتی نەوتدا و کەم کردنەوەی بە هەدەردان رۆڵێکی گرنگ و گەورەی دەبێت بۆ ئەوەی ئەم دۆخە قەیراناویە تێپەرێنرێت.
قەیرانی دارای هەریم ماوەی دوو ساڵە بەرۆکی حکەمەتی هەرێم و هاڵاتیانی کوردستانی گرتوە بە جۆرێک حکەمەت ناچار بووە مووچەی فەرمانبەرانی بۆ نیوە کەم کردۆتەوە کە کاریگەری زۆری لەسەر سستکردنی بازارەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
سەرباری ئەوەی کە لەماوەی رابردوشدا تا ڕادەیەک  نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبۆوە بەڵام حکومەتی هەرێم بە بیانووی دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی بواری نەوت ئامادە نیە هیچ گۆڕانکاریەک لە سیستەمی موچەی فەرمانبەراندا بکات.