ڕۆژانە لە سلێمانی نرخی سەوزە‌و میوە بڵاودەكرێتەوە

 
 نرخی سەوزە‌و میوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك جێگیرە‌و ڕۆژانەش لە سلێمانی نرخی سەوزە‌و میوە بڵاودەكرێتەوە. 
لیژنەی وەرگرتنی نرخی سەوزە‌و میوە لە هۆبەی چاودێری گومرگی كشتوكاڵی لە لە عەلوەی سلێمانی، نرخی ئەمڕۆی سەوزە‌و میوەی لە بازاڕەكان بڵاوكردەوە. بەگوێرەی ئەو نرخانەی ڕۆژانە لیژنەكە بڵاوی دەكاتەوە.
 نرخی سەوزە‌و میوە لە بازاڕەكانی سلێمانی تاڕادەیەك جێگیرە‌و نرخی یەك كیلۆگرام تەماتەی ناوخۆ لەنێوان 200 بۆ 550 دینارە‌و تەماتەی هاوردەكراویش نرخەكەی لەنێوان 400 بۆ 650 هەزار دینارە. هەروەها نرخی یەك كیلۆگرام خەیار، ترۆزی، كولەكە، باینجان، پیاز، كاڵەك، كەلەرم، قەڕنابیت‌و كاهوو لەخوار 500 دینارەوە مامەڵەیان پێوە دەكرێت. بەگوێرەی ئەو لیستەی لیژنەی وەرگرتنی نرخی سەوزە‌و میوە بڵاویكردۆتەوە.
 نرخی كیلۆگرامێك بیبەر، لۆبیا، فاسۆلیا، كیوی، گێلاس، سێو، هەرمێ‌، قۆخ، هەڵوژە‌و قەیسی لەنێوان هەزار بۆ دوو هەزار دینارە، گرانترین میوەش هەناری هاوردەكراوە كە نرخی یەك كیلۆگرامی دەگاتە 6500 دینار.