بەپێَی فەرمانێكی نوێ، وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لێپرسراوێتی خۆی لەپێدانی نەوتی سپی بەهاوڵاتیان لابردووە.
لەو بارەیەوە رێكەوت زەكی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: بەپاساوی قەیرانی دارایی، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەم بڕیارە نوێیەی لەبارەی نەوتی سپیەوە دەركردووە.
وتیشی: داواكارە لەرێگەی پارێزگارەوە ئاسانكاریی بكرێت بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان.
ساڵی رابردووش وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەیتوانی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات پارێزگاری سلێمانی لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا توانی لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەوتی هاوڵاتیان دابین بکات.