هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌شه‌ خۆراك ده‌گاته‌ سلێمانی‌

 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمپانیای‌ دابه‌شكردنی‌ خۆراكی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌شه‌ خۆراكی‌ سلێمانی‌ بگاته‌ شاره‌كه‌، له‌ڕێگه‌ی‌ بریكاره‌كانی‌ خۆراكیشه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت.
(شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) به‌ رادیۆی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌شه‌ خۆراكی‌ سلێمانی‌ كه‌ چوار ماده‌ له‌خۆ ده‌گرێت ڕه‌وانه‌بكرێت.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتی‌:”تائێستا به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ عێراق‌و واژۆنه‌كردنی‌ گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌، نه‌توانراوه‌ به‌شه‌ خۆراكه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ پارێزگاكان بكرێت، خۆراكه‌كانیش بریتیه‌ له‌ئارد، شه‌كر‌و برنج‌و زه‌یت”.
به‌گوێره‌ی‌ نوێترین ئامار ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ به‌شه‌ خۆراك وه‌رده‌گرن له‌پارێزگای‌ سلێمانیدا 470 هه‌زاره‌، 28 هه‌زار خێزانی‌ ئاواره‌ش خۆراك وه‌رده‌گرن.