ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی (23) ڕۆژی ڕابردودا زیاتر له(43) هه‌زار هاوڵاتی قه‌زای فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵاتون‌و هه‌ندێكی تریشیان به(100) دۆلار له‌گروپی تیرۆرستی داعش ڕزگاریان بووه.
ماڵپه‌ڕی جه‌زیره نێت بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئاواره‌كانی فه‌لوجه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له(22) مانگی ڕابردوه‌وه تا (13)ی ئه‌م مانگه، زیاتر له(43) هه‌زار هاوڵاتی قه‌زاكه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، داعش بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌كی قه‌زاكه كه بیه‌وێت قه‌زای فه‌لوجه به‌جێ بهێڵێت، (100) دۆلار وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، تائێستا (3.3) ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ئاواره بوون، كه (70%)یان هاوڵاتیانی پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نبار)ن.