كۆنگرێسی ئه‌مریكا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی سه‌ربازیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند ده‌كات

كۆنگرێسی ئه‌مریكا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی كه‌ بڕی 602 ملیار دۆلاره‌ خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ كۆی‌ 98 ئه‌ندام  85 ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ داو په‌سه‌ند كرا. 
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكاش, له‌ به‌رامبه‌ر دانه‌خستنی ته‌واوی گرتووخانه‌ی‌ گوانتانامۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی‌ ڤیتۆی‌ له‌ دژی‌ یاساكه‌ كردوه‌. 
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا, داوای داخستنی چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی و زیادكردنی بودجه‌ی سه‌ربازی به‌ بڕی 18 ملیار و ناونووسینی ژنانی‌ له‌ هێزه‌كانی پشتیوانیی سوپا كردبوو، به‌لاَم له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.