چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك چینییه‌كان خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری جیهانیان نمایش كرد له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا نه‌بوون به‌م زوانه یابانییه‌كان پێیان بگه‌نه‌وه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رێك دروست بكه‌ن كه خێراییه‌كه‌ی بگاته (500) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
كۆمپانیای هێڵی ئاسنی ژاپۆنی خاوه‌نی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر نوێیه‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوو شاری تۆكیۆ‌و ناگۆیادا كارده‌كات‌و بڕیاروایه خێراییه‌كه‌ی بگاته 500 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا‌و به‌و هۆیه‌وه ریكۆردی خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری جیهانی بۆ خۆی تۆمارده‌كات.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره نوێیه‌كه ساڵی 2017 ده‌ست به‌كار ده‌كات‌و سوود له ته‌كنۆلۆژیای magnetic levitationوه‌رگرتووه.
ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه‌ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌به‌شێوه‌ی میكانیكی ئاسایی ئێستا كه له تایه‌و ره‌یڵ پێكهاتووه، كارناكات. به‌ڵكو مه‌یدانێكی موگناتیسی زۆر به‌هێز ده‌بێته هۆی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره له زه‌وی تابه‌ئاسانی‌و نه‌رمی له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی بڕوات، له‌و حاڵته‌دا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هه‌ڵواسراوه‌و په‌یوه‌ندی به‌زه‌وییه‌وه نییه.
له‌ئێستادا 2 شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌جیهاندا ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه به‌كارده‌هێنن‌و یه‌كیان له‌ژاپۆن‌و ئه‌وی دیكه‌یان له‌شانگهای چین كه به‌خێرایی 431 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا رێده‌كات‌و به‌خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.