بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی فرۆشتنی دۆلاری به‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، له‌پێنج هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ سێ هه‌زار دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی له‌نوسراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كردوه، فه‌رمان به‌بانكه‌كان‌و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوه، بڕی سێ هه‌زار دۆلار له‌جیاتی پێنج هه‌زار دۆلار به‌و هاوڵاتیانه بفرۆشن، كه خواستیان له‌سه‌ر دۆلار هه‌یه، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كان به‌پێی ڕێنماییه‌كان.
بانكی ناوه‌ندی به‌نرخێكی كه‌متر له‌نرخی فرۆشتنی به‌بازاڕ، دۆلار ده‌فرۆشێت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاندوه، بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی به‌هۆی زۆری خواسته‌وه‌یه له‌سه‌ر دۆلار.
وتیشی:”بانكی ناوه‌ندی پێیوایه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ گه‌شت، ئه‌وا سێ هه‌زار دۆلاری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شبێته ئیستغلالكردنی بانكی ناوه‌ندی، چونكه به‌بڕێكی كه‌متر دۆلار ده‌فرۆشێت”.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌بانكی ناوه‌ندی ده‌كڕێت به‌نرخێكی كه‌متر، ناوی ده‌چێته ناو داتابه‌یسێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ڕۆژانه ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت‌و بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كاریبهێنێت.