لە هەفتەی داهاتوەوە راوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە

بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لە هەفتەی داهاتوەوە راوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام رێگە نادرێت بە كارەبا‌و تەقەمەنی‌و چەند شێوازێكی دیكە راوی ماسی بكرێت. 
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە: بڕیاری قەدەغەی راوەماسی لە ڕۆژی ٢ی نیسانی ڕابردوەوە كە وەرزی دانانی گەرای ماسی بووە، چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
راشیگەیاند،  بڕیاری قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ كۆتایی دێت‌و لەو رۆژەوە راوكردنی ماسی ئاساییە دەبێتەوە. وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە: كە راوكردنی ماسی بە تۆڕی كون ورد، كارەبا، مادە ژەهراویەكان‌و تەقەمەنی لەسەرجەم وەرزەكانی ساڵ قەدەغەیە‌و لە ڕووی یاساییەوە بە تاوان دادەنرێت، لەبەر ئەوە هەر كەس ئەنجامی بدا تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.