وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشكرایكرد كه حكومه‌تى به‌غدا له پیلانێك‌دا ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى کوردستانی كه‌مكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆر له جووتیارانى هه‌رێم ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه وێنه‌یه‌كى بە (ئاژانسی زاگرۆس) گەیشتووە تێیداهاتووه: “حكوومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى پڕۆسه‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیارانى کوردستان بڕیارێكی ده‌ركرد كه پێویسته 10%ی گه‌نمی جووتیارانی کورد له سایلۆكانی کوردستان وه‌رنه‌گیرێت، ئێمه‌ش بڕیاره‌كه‌مان جێبه‌جێكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا به‌غدا بڕیارێكی دیكه‌ی داوه و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ 30% به‌رزركردوه‌ته‌وه، واته ئه‌گه‌ر جووتیارێك 100 ته‌ن گه‌نمی هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها 70 ته‌نی له سایلۆكان لێوه‌رده‌گیرێت كه ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره له كه‌رتی كشتوكاڵ و جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات”.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه بۆ چاره‌سه‌رو لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و گرفته، وه‌زیرى كشتو‌كاڵى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاسه‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراقه‌وه كردووە و ناڕه‌زایه‌تی پێڕاگه‌یاندوون و ئه‌وانیش گوتویانه كه بڕیاره‌كه بۆ هه‌موو عێراقه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه “ڕاست ناكه‌ن چونكه وه‌رزی دروێنه و ڕاده‌ستكردنی گه‌نم له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور زۆر له‌مێژه كۆتاییهاتووه، له كاتێكدا تازه بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه كه له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ندێ ناوچه هێشتا جووتیاران خه‌ریكی دروێنەن”.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات “كه بڕیاره‌كه له ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌ركراوه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌م سته‌مه‌ی له جووتیاران و كشتوكاڵی هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێت بێده‌نگ نه‌بن و بێنه هێڵ و كۆتایی به‌و پیلانه بهێنن”.