دیداری “سان پترسبورگ” سبه‌ی به ئاماده‌بوونی وه‌فدی باڵای حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی “نێچیرڤان بارزانی” سه‌رۆکی حکومه‌تی ھه‌رێم ده‌ست پێده‌کات.
به پێی ئه‌جێندای ڕاگه‌یه‌نراوی دیداره‌که، به‌شێک له باس و په‌نێڵه‌کانی ئه‌مانه‌ن: گه‌شه‌کردنی دارایی و بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری، ستراتیژ و سیاسه‌تی مایکرۆ ئیکۆنۆمی، نادادیی وه‌ک ھۆکارێک بۆ ناسه‌قامگیری و چاره‌سه‌ر، بزنسی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری، ڕووسیا و ئه‌فریقیا و فراوانکردنی سنوور، جیوئابووری وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی گرنگی ژێرخان، مرۆڤ و ئامێر شۆڕشێکی پیشه‌سازیی نوێ، گرفته‌کانی بواری ئه‌لیکترۆنی.
ھه‌روه‌ھا له چوارچێوه‌ی دیداره‌که‌دا که سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، په‌نێڵیکی نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا پێشکه‌ش ده‌کرێت. بابه‌ته‌کانی دیکه‌ش بریتین له: ھه‌وڵی ھاوبه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی درێژمه‌ودا، کێشه‌ی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، کێ پاره‌که ده‌دات؟، په‌یوه‌ندییه نوێیه‌کانی جیھان له‌سه‌ر ھایدرۆکاربۆن، پیشه‌سازیی داھێنه‌رانه، ده‌رفه‌تی نوێی ھاوبه‌شیکردن، جۆری ژینگه‌ی ئیکۆلۆژی، سه‌رمایه‌ی مرۆڤ گه‌و‌ره‌ترین ده‌ستمایه‌ی ئابووری، کۆچ له جیھانی نوێ و کاریگه‌ریی ئابووری، بازاڕی نه‌وت و سه‌رمایه‌گوزاری له نه‌بوونی سه‌قامگیریدا، ته‌کنۆلۆژیا و گه‌یشتن به سبه‌ینێ مانه‌وه یاخود مردن، شاری زیره‌ک کێ ده‌توانێ بنیاتی بنێت، نوێکاریی له کارگێڕیی ته‌ندروستی، ھه‌روه‌ھا چه‌ند په‌نێڵ و باسێکی دیکه‌ی تایبه‌ت به ئابووریی ڕووسیا و وڵاتانی دیکه‌ی جیھان.