سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌بودجه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌دا بۆ ساڵی 2014 بۆ 2020.
خۆسێ مانوێل باروزۆ، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌رانی ئه‌وروپا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رئه‌نجامی لوتكه‌ی ئه‌وروپا كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێك ده‌رباره‌ی بودجه‌ی (2014- 2020) ئه‌و یه‌كێتیه باسی له‌وه كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاستی ئه‌و بودجه‌یه له‌ساڵانی پێشوو كه‌متر بێت.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپی پێشنیازیكرد بودجه‌ی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا بگاته ترلیۆنێك و 363 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌ك خۆسێ مانوێل باروزۆ، روونیكرده‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره گفتوگۆكانی بودجه له‌ساییه‌ی پوكانه‌وه‌یه‌كی ئابووری توند به‌رێوه‌بچێت، بۆیه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌بێت سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌نه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی میانره‌و به‌شێوه‌یه‌ك نابێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی بودجه بكه‌ن وه‌ك جه‌نگێك له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران یان باكوور‌و باشوور.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له‌نوێنه‌رانی ئه‌وروپا ره‌خنه‌یان له‌نه‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه گرت، له‌وباره‌یه‌وه غی فیرهوفشتات، سه‌رۆكی لیبراڵه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دێڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رپرسی شكه‌ستهێنانی گفتۆگۆكانی بودجه‌ی ئه‌وروپایه.
جێی ئاماژه‌یه دێڤید كامیرۆن له‌كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆكانی بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی ماڤی قیتۆ به‌كارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی تری ئه‌وروپا داوای زیادكردنی خه‌رجیه‌كانیان كرد،چونكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیاری ده‌كات ده‌بێت له‌سه‌ر دوو پێوه‌ربێت، یه‌كێكیان بۆ وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ، كه دراوی یه‌كگرتو‌ویان هه‌یه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بێت كه به‌ریتانیاش ده‌گرێته‌وه.