نڕخی نەوت دەگاتە ٦٥$ دۆلار ئەگەر ھیچ ھۆکارێک روونەدات

 
لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا توانیویەتی پارێزگاری لە بەھای خۆی کە لەدەوربەری ٥٠$ بکات.
 رێبین سەمەد ماموستای زانکۆی سەلاحەدین  راگەیاند: ئەگەر ھیج گۆرانکاریکی لە ناکاو روونەدات وەک ھۆکاری سروشتی یان مرۆی ، بەم شێوەی ئێستای بازاری نەوت ئەوا نرخی نەوت بەرەوو ٦٥ $ دەروات.
 ئەو ماموستاییەی زانکۆ گووتی: گرینگترین ھۆکارەکانی پشت ببەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە داھاتوودا ئەمانانە: 
١- بانکی ناوەندی ئەمریکا خەریکی گەلالەکردنی بریاری زیادکردنی باجە لە سە ر کۆمپانیا نەوتی و گازیەکان.
٢- بەھۆی ھاتنی وەرزی پایزو زستان داواکاری لە سەر بەروبوومەکانی نەوت بەرز دەبیتەوە لە زۆربەی وولاتانی پیشەکەوتوو.
٣- گە رانەوەی گەشەی ئابووری چین وای کردووە کە داواکاری لەسەرکرینی نەوت زیاد بکات.
 
٤- سعوودیە و رووسیا دووبارە بە سیاسەتی نەوتی خۆیان دا دەجنەوە.
 
٥- زۆربەی کۆمپانیا گە ورەکانی بواری دەرھێنانی نەوت لە بەردی نەوتی تووشی ئیفلاس بوون بووینە لە کەنەدا وئەمریکا.
 ٦- سەرھەلدانی شەر و ئاژاوە لە وولاتی نێجیریا.