لەمەودوا تایەکانی ئۆتۆمۆبێل لەگەڵ یەک قسە دەکەن

 
کۆمپانیایەکی بواری بەرھەمھێنانی تایەی ئۆتۆمۆبێل سیستەمێکی پەرەپێداوە کە دەتوانێت چاودێرییەکی وردی تایەکە بکات و ھەرکات کێشەیەکی ھەبێت بە تایەکەی تەنیشتی لە ئۆتۆمۆبێلێکی تردا بڵێت.
ئەو سیستەمە نوێیە ناوی (Electronic Stability Control)ی لێنراوە و لەلایەن کۆمپانیای کۆنتنێنتاڵی تایبەت بە بەرھەمھێنانی تایەی ئۆتۆمۆبێل درووستکراوە و چەند ھەستەوەرێکی زۆر تایبەت و پێشکەوتوو بە تایەکانەوە دەبن، و تەواوی زانیارییەکان دەنێرن بۆ ئەو شۆفێرانەی ئەو تایانە بە ئۆتۆمۆبێلەکەیانەوەیە و ھەرکات کێشەیەکی ھەبێت پێیان رادەگەیەنن بۆئەوەی بەزووترین کات چاکی بکەنەوە.
ھاوکات تایەکانی ناو ئۆتۆمۆبێلەکە دەتوانن لەڕێگەی چەند ھەستەوەرێکی تایبەتەوە قسە لەگەڵ تایەی ئۆتۆمۆبێلەکانی تر بکەن و ھەرکات زۆر نزیک ببنەوە بەھەستەوەرەکانیان شۆفێرەکانیان ئاگادار بکەنەوە، ھەروەھا ئەو سیستەمە ئێستا تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەبەکارھێنانی دەکرێت.