عیراق به‌نیازه به چه‌ند قیستێك حه‌ق ده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان له بودجه‌ی گشتی خه‌رج بكات، به مه‌رجێك كۆی پاره‌ی ئه‌و قیستانه نه‌گاته سه‌رووی یه‌ك ملیار دۆلار له‌مانگێكدا.
موزھیر محه‌مه‌د ساڵح” راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان عیراق و سندوقی دراوی نیۆده‌وڵه‌تی پێویسته به‌غدا حه‌ق ده‌ستی ده‌رھێنانی نه‌وتی خاو كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به نیازه پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه به‌چه‌ند قستێك له بودجه‌ی گشتی خه‌رج بكات به مه‌رجێك كۆی پاره‌ی مانگانه‌ی ئه‌و قیستانه له یه‌ك ملیار دۆلار زیاتر نه‌بێت.
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واباڕیاره له كۆتایی مانگی حوزیراندا ئیداره‌ی سندوقی دراوی نیۆده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق په‌سه‌ند بكات و به‌مه‌ش به‌غدا ده‌توانێت سوود وه‌ربگرێت له چه‌ترێكی دارایی كه به نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت .
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی پێشبینی كردبوو له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزدا رێككه‌وتنی نێوان عیراق و سندوقی دراو بخرێته بواری جێبه‌جێكردن و به‌غدا یه‌كه‌م بڕه قه‌رز له‌و دامه‌زراوه داراییه وه‌ربگرێت كه به نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت .
به‌پێی رێككه‌وتنی رۆژی 19 ی ئایاری نێوان عیراق و سندوقی دراوی نیۆده‌وڵه‌تی، له ماوه‌ی سێ ساڵی داھاتوودا به‌غدا به بڕی 5 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار قه‌رز له سندوقی دراوی نیۆده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت و ئه‌و قه‌رزه‌ش رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دابینكردنی ھاوكاری مرۆیی زیاتر به بڕی 15 ملیار دۆلار و به‌پێی لێدوانێكی عه‌لی عه‌لاقی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق رێژه‌ی سووی ساڵانه‌ی ئه‌و قه‌رزانه به‌له 1.5% دیاریكراوه .
جگه له‌و قه‌رزانه‌ش رۆژی 13 ی كانونی دووه‌می ساڵی 2016 سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی پیشاندابوو له‌سه‌ر خه‌رجكردنی به‌شێك له‌یه‌ده‌گی دراوی بیانی بانكی ناوه‌ندی عیراق بۆ پركردنی كورتھێنانی بودجه‌ی گشتی كه به نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت و به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت دراوی یه‌ده‌گی بیانی عیراق له ساڵی 2016 دا له 59 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 43 ملیار دۆلار كه‌م بكات.