كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو‌و ئاڵۆزیه‌كان له‌سوریاو دواتر له‌ناوخۆی عێراق دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 30% زیادیكردوه.
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیچستا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كه له‌ژێر ناونیشانی پرۆفایلكردن‌و ڕاهێنان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌وناوچانه ئه‌نجام ده‌دات كه ئاواره‌یان تێدایه‌و كه‌مپ نین وه‌ك ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان و پرۆژه‌كه له‌هه‌ولێر قۆناغی باشی بڕیوه‌و له پرۆژه‌كه‌دا كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئاواره‌كان و كاریگه‌ری ئاواره‌كانیش له‌سه‌ر باروگوزه‌رانی نیشته‌جێبوانی خودی شاره‌كان ده‌خرێته ڕوو ئه‌مه‌ش به ئامانجی خستنه‌ڕووی ڕێنمایه‌كان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی هه‌ر پێویستسه‌ك له‌داهاتوو و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش كه له ئه‌نجامی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره له‌شاره‌كان دروست بوه.
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، له‌ساڵی 2011وه تا ئێستا به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی شه‌ڕ له‌سوریاو عێراق ئاواره‌یه‌كی زۆر ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌جۆرێك ژماره‌یان گه‌یشتۆته زیاتر له 30% هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێم‌و پرۆژه‌ی پۆفایلكردنیش له‌پارێزگانی دهۆك‌و سلێمانیش ده‌ستی پێكردوه‌و له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2016 ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.