بەهای دۆلار رووی لە دابەزین كردووە و پێشبینیش دەكرێت هەر 100 دۆلارێك لە 120 هەزار دینار نزیك ببێتەوە.
بەبەراورد بە سەرەتای هەفتەی رابردوو بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەزینی بەخۆوە بینی و هەر 100 دۆلارێك نزیكەی 4 هەزار دیناری لێ بووەوە، بەوەش بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەشتە 126 هەزار دینار.
هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەڕێوەبەری هەریەكە لە بانكەكانی، بازرگانی عێراق، رافیدەین، بانكە كشتووكاڵییەكان، خانووبەرە و پیشەسازی لە پۆستەكانیان دوربخاتەوە، هاوكات بانكی ناوەندی عیراق بریاریدا هەر 100 دۆلارێك بە 119 هەزار دینار بفرۆشێت .
لە بازاڕەكانیشدا بە نزیكەی 121 هەزار دینار مامەڵەی پێوەبكرێت. ئەو بڕیارانەش بوونەهۆی ئەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا دابەزین بەخۆوە ببینێت و جموجۆڵی كڕین وفرۆشتنیش لە بازاڕەكاندا فراوان ببێت.
فەرمانە كارگێڕییەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبووە و ئەگەر بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق پابەندبن بە بڕیارەكانییەوە ئەوا بەهای هەر دۆلارێكی ئەمریكی لە بازاڕەكاندا لە 120 هەزار دیناری عیراقیدا جێگیر دەبێت.