له‌چاره‌كی سێهه‌می ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مریكا پێشبینیه‌كانی تێپه‌ران، به‌ڵام پسپۆرانی بواری ئابووری ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌م گه‌شه‌یه به‌رده‌وام نابێت له‌كاتێكدا حكومه‌تی ئه‌مریكا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیادكردنی باجه‌كان له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا.
به‌پێی داتا‌و زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، له‌چاره‌كی سێهه‌می ئه‌مساڵدا كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 2.7 گه‌شه‌ی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ی 2% له‌پێشبییه‌نه‌كه‌ی مانگی رابردووی حكومه‌تی ئه‌مریكا زیاتره، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌هێزی ئابووری ئه‌مریكا دابنرێت له‌كاتێكدا ئه‌و ئابووریه به‌دۆخێكی ناسه‌قامگیردا تێده‌په‌رێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاریان پێشكه‌ش كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بیمه‌ی بێكاری به‌بڕی 23 هه‌زار كه‌س پاشه‌كشه‌یكردوه‌و له‌هه‌فته‌ی رابردووش‌دا گه‌یشتۆته 393 هه‌زار كه‌س.