قایمقامی که‌لار ئاشکرای ده‌کات، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵکه‌وه داوای ٢٥ھه‌زار دیناریان لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌وان ڕێگه‌بدات دوکانه‌کانیان بکه‌نه‌وه، دوکانداره‌کانی بازاڕی ھاوچه‌رخ سکاڵایان دژی خاوه‌ن موڵک تۆمارکردووه.
“شه‌ھاب حاجی ئه‌حمه‌د” وتیشی: ” ئه‌مڕۆ دوکانداره‌کانی بازاڕی ھاوچه‌رخ که ژماره‌یان نزیکه‌ی ١٠٠دوکاندار ده‌بێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵکه‌وه داوای ٢٥ھه‌زاریان لێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا دوکانه‌کانیان بۆ بکرێته‌وه، سکاڵایان دژی خاوه‌ن موڵکه‌که‌یان تۆمارکردوه.”
قایمقامی که‌لار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “خاوه‌ن موڵکه‌که وتوویه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌م بۆ خزمه‌تگوزاری و موه‌لیده‌یه که له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا پێشکه‌شی دوکانداره‌کانی ده‌کات چونکه وتوویه‌تی من به‌ڕۆژ له‌سه‌رمه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه دابین بکه‌م نه‌ک به‌شه‌و.”
شه‌ھاب ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “له ھه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌داین چونکه ساڵی پار ١٠ھه‌زار وه‌رگیراوه و ئه‌مساڵ ئه‌یه‌وێت ٢٥ھه‌زار وه‌ربگرێت.”