گه‌رمیان؛ بۆمبێك له‌ نزیك شوێنی كاركردنی كۆمپانیای گازپرۆم داده‌نرێت

 
بۆمبێك له‌ نزیك كه‌مپی نه‌وتی حه‌سیره‌ی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، داده‌نرێت كه‌ شوێنی كاركردنی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسییه‌ و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌، ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆمبێك له‌نزیك كه‌مپی نه‌وتی حه‌سیره‌ی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، دانرا كه‌ كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسیی كاری تێدا ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه‌ ژیلوان عادل – به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای گازپرۆم، سكاڵای یاسایی تۆمار كردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
كه‌مپی نه‌وتی حه‌سیره‌، تاكه‌ كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ له‌ سنوری گه‌رمیان كه‌ نه‌وتی تێدا ده‌رده‌هێنرێت، دوومانگ به‌ر له‌ئێستاش، ته‌قه‌ له‌ ئوتۆمبێلێكی ئه‌وكه‌مپه‌ كرا كه‌ كرێكاره‌كانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی ده‌گواسته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كرێكارێك برینداربوو، دواتریش سێ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستگیر كران.