لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نرخی كرێی بارهەڵگرەكان كەم كرایەوە و باج زیاد کرا

نرخی كرێی بارهەڵگرەكان لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران كەمكرایەوە، ئەوەیش كارئاسانیەك دەبێت بۆ ئەوەی جموجۆلی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران زیاتر ببێت، جگە لەوەی كاریش دەكاتە سەر كەمكردنەوەی نرخی كەلوپەل لە بازاڕەكاندا.
ئەم مانگەوە بڕیارەكە چووەتە بواری جێبەجێ كردن و پێویستە شۆفێران پێوە پابەند بن، بەو بڕیارە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە زیاتر دەبێت، لە هەمانكاتیشدا كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكان لە بازاڕەكاندا، ئەوەیش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بازرگاناندایە. 
بازرگانانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێن؛ تا ئەو كاتەی باجی زیادكراو سەر كاڵا هاوردەكان كەمدەكرێتەوە، ئێمە هیچ كاڵایەك هاوردەی هەرێم ناكەین، كە بۆ هەر تۆنێك زیاتر لە 7 دۆلاری چووەتە سەر، ئەوەیش بۆ هاووڵاتیان زۆرە، بۆیە زەرەرمەندی یەكەم هاووڵاتیان دەبن و، دەبێت حكوومەت پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكات.