عه‌مباری‌ عه‌ربه‌ت دەدرێت به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت

 
ماوه‌یه‌ی‌ دوو مانگ زیاتره‌، هیچ بڕه‌ سوته‌مه‌نیه‌ك نانێردرێت بۆ عه‌مباری‌ عه‌ربه‌ت، كه‌ پێشتر له‌پاڵێوتگه‌كانی‌ بازیان‌و ئاڵتون كۆپری‌‌و ته‌قته‌قه‌وه‌ بۆیان ده‌هات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و بڕه‌ گازه‌شی‌ كه‌ تیایدا بوه‌، فرۆشراوه‌و ئێستا گازوایلیش نایه‌ت بۆ عه‌مباره‌كه‌.
پێده‌چێت عه‌مباری‌ عه‌ربه‌ت بدرێت به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت، هه‌ربۆیه‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ ڕه‌وانه‌ناكرێت.