لە توركیا بە بەهای 89 ملیار دۆلار جگەرە كێشراوە

 
ئامارەی رەسمییەكانی توركیا ئەوەیان ئاشكراكردوە: بە بەهای 89 ملیار دۆلار جگەرە لەوڵاتەكەیان كێشراوەو ئەو بڕە پارەیەش بەس بووە بۆ دروستكردنی 10 ویستگەی ئەتۆمی. 
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن دەستەی رێكخستنی بازاڕی  توتن و كحولی توركیا بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردودا لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو ولاتەوە نزیكەی یەك ترلیۆن و 416 ملیۆن جگەرە كێشراوە و خەرجی تێچونی ئەو ژمارەیش 89 ملیار دۆلاری ئەمەریكی بووە.
 ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە: دەتوانرا بەو بڕە پارەیە چەندین پڕۆژەی گەورە لەتوركیا ئەنجامبدرێت وەك، دروستكردنی 56 پردی گەورە هاوشێوەی پردی (سوڵتان سەلیمی یەكەم) كە بەشی ئەوروپای ئەستەنبوڵی بەستۆتەوە بە بەشە ئاسیاییەكەیەوە، یان دەتوانرا 10 ویستگەی ئەتۆمی پێ دروست بكرێت.
 جگەلەوەش ئەو بڕە پارەیە بەس بووە بۆ  بوونیادنانی 11 بەنداوی گەورە هاوشێوەی بەنداوی (مستەفا كەمال ئەتا تورك) كە لەسەر ڕوباری فورات دروستكراوە.