به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی تونسه‌وه كه له‌ماوه‌ی 10 رابردودا به‌خۆیه‌وه بینی، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئه‌و وڵاته كه‌م بوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
بانكی ناوه‌ندی تونس له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای 2012 ه وه تا مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا به‌هۆی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا پێدا تێپه‌ری، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی تونس له‌دراوی بیانی كه‌میكرد‌و گه‌یشته شه‌ش ملیار‌و 248 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌شی 94 رۆژی هاورده‌كان ده‌كات، له‌كاتێكدا یه‌ده‌گی دراوی بیانی تونس له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا به‌شی 113 رۆژی هاورده‌كانی ده‌كرد.
به‌یاننامه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی تونس ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، بانكه‌كه‌یان به‌رچاوكردنی گۆرانكاریه‌كانی بارودۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بڕیاری دا نرخی سوودی سه‌ره‌كی بانكه‌كه‌یان به‌جێگیری بهێڵیته‌وه.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: كه له‌ماوه‌ی 10 مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵدا ئاستی هاورده‌كان به‌راورد به‌هه‌نارده‌كان نزیكه‌ی 10 خاڵی سه‌ده‌یی زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی كورتهێنانی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشتۆته شه‌ش ملیار‌و 299 ملیۆن دۆلار.