دامەزراندنی كارگەی پیشەسازی لەهەولێر 100% كەمیكردووە

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو دامەزراندنی كارگەی پیشەسازی لە هەولێر بە رێژەی 100% كەمیكردووە.

 
تەیب كەژۆ عەلی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر رایگەیاند “شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و كۆنی یاساكانی گەشەپێدانی پشەسازی لە كوردستان بۆتە هۆی كەمكردنەوەی خواستن بۆ دامەزراندنی كارگەی پیشەسازی لە هەولێر.

وتیشی “بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو دامەزراندنی كارگەی پیشەسازیی لە هەولێر بە رێژەی 100% كەمیكردووە”.

لەبارەی ژمارەی ئەو كارگانەی مۆڵەتیان پێدراوە، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر وتی “تائێستا نزیكەی سێ هەزار كارگە مۆڵەتیان وەرگەرتووە، بەڵام لەو ژمارەیە 600 تا 700یان مۆڵەتیان وەگرتووەو كاریان نەكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی سستی گەشەپێدانی پیشەسازی لە هەولێر”.

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی ئەو كارگانەی كە لەلایەن بیانییەكانەوە خاوەنداریەتی دەكرێت، بریتین لە 10 كارگەی جۆراجۆر.

 

 

 

 

 

س: سایتی دواڕۆژ