بانکێکی ئەمەریکی پێشبینی دەکات ساڵی داهاتو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە (70) دۆلار و تاکۆتایی ئەمساڵیش نرخەکەی بگاتە (61) دۆلار.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: بانکی ئۆف ئەمەریکا پێشبینی کردوە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە (70) دۆلار.
هەروەک پێشبینیشکردوە تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە (61) دۆلار ئەوەش بەهۆی زۆربونی خواست لەسەری و کەمبونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمەریکا.
ئەو پێشبینیە لە کاتێکدایە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (50) دۆلارە و دو رۆژ لەمەوبەریش نرخەکەی گەیشتە سەرو (52) دۆلار، کە بەرزترین نرخ بو لەماوەی هەشت مانگی رابردودا تۆماری کردبێت.
کۆتایی ساڵی رابردو و سەرەتای ئەمساڵ نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە نزیکەی (25) دۆلار.