كاره‌بای سلێمانی هۆشداری ده‌دات

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له‌باره‌ی‌ ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر پێشهاتێك ئه‌گه‌ر له‌كاره‌بادا دروستبێت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بڕێكی كه‌م له‌محاویله‌یان یه‌ده‌گ كردووه‌، داوایه‌كیشیان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با كردووه‌.
شێخ (هیوا عه‌بدوڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاند، له‌زستانی ڕابردودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ بڕێك محاویله‌یان بۆ نێردراوه‌، توانیویانه‌ سودی لێ ببینن بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ له‌و كاته‌دا بۆیان دروستبووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌م هاوینه‌ بڕێكی زۆر    کەم محاویله‌ی‌  یه‌ده‌گ هه‌یه‌.
وتی‌:” به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ محاویله‌ زوتر ده‌سوتێت، نه‌ك هه‌ر محاویله‌ داوای بڕێك له‌میحاویله‌و ته‌ل‌و عه‌مودیشمانكردووه‌ له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌”.
به‌گوێره‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی بێته‌ كه‌ بڕێك محاویله‌ی‌ كه‌میان یه‌ده‌گ كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی هاویندا هاوشێوه‌ی‌ وه‌رزی زستانی ڕابردوو گرفت بۆ یه‌كه‌كانی كاره‌با دروستبێت، ئه‌وا سلێمانی دوباره‌ گرفتی كه‌می محاویله‌ی بۆ دروستده‌بێته‌وه‌.