ژوری بازرگانی خەڵاتی عەبدوڵای حاجی سەعید دەکات

 

لەبەرامبەر ئەو
ئەرک و ماندوبونە بەردەوامەی لەپێشخستنی بازرگانی و پیشەسازی لەپارێزگای سلێمانی
داویەتی ژوری بازرگانی سلێمانی خەڵاتی ڕێز و وەفا و چەپکەگوڵی خۆشەویستی پێشکەشی عەبدوڵای
حاجی سەعید کرد.

 

سیروان محەمەد
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، عەبدوڵای حاجی سەعید
یاریدەدەری هەڤاڵ مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانی هەمیشە بەردەوام بووە بۆ
پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕۆڵی گەورەی
گێڕاوە لەدروستکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لە نێوان وڵاتانی درواسێ و ئەوروپادا.

 

ئاماژەی بەوەشدا عەبدوڵای
حاجی سەعید ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە یەکگرتنەوەی ژوری بازرگانی و یەکێتی پێشەسازان
بۆ ئەوەی لەژێر ناوی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارەکان ڕی بکەن.

 

لەسنوری پارێزگای
سلێمانیدا عەبدوڵای حاجی سەعید ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە بۆکردنەوەی پێشانگا
نێودەوڵەتیەکان هێنانی کۆمپانیا گەورەکان لەوڵاتانەوە تابەشداری بکەن و شاری
سلێمانی و بازرگانان بە وڵاتانی دەرەوە ئاشنا بکات.