ئەندامێكی لیژنەی ئابووریی و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق بڕی نزیكەی (9) ملیار دۆلار لە قەرزی كوەیت دەداتەوە، گێرانەوەكەش لەرێگەی ئەو قەرزەوە دەبێت كە سندوقی نەختینە نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی بودجەی دووساڵی داهاتوو بە عێراقی دەدات.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نەجیبە نجیب، ئەندامی لیژنەی ئابووریی و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند “عێراق و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رێككەوتن كە بڕی (20) ملیار دۆلار قەرز بە عێراق بدەن لەناویدا قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی كوەیت لە خۆبگرێت”.
راشیگەیاند “لە دوو ساڵی رابردوودا گێڕانەوەی قەرزەكانی كوەیت دواخرا، بەوپێیەی عێراق توانای گێڕانەوەی قەرزەكانی نەبوو”.
وتیشی “ئەو قەرزەی بڕیارەی عێراق وەریبگرێت (6-13) ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی بودجەی ساڵانی (2016 و 2017 و 2017) دەبێت، لەگەڵ گێرانەوەی بڕی (6-9) ملیار دۆلار قەرزی كوەیت”.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد عێراق تائێستا بڕی (55) ملیار دۆلار قەرزی كوەیتی گێراوەتەوە، لەرێكەوتنە تازەكەی عێراقیش لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، گێرانەوەی بەشێك لە قەرزەكانی كوەیت لەخۆدەگرێت.