كۆمپانیای گازپرۆم ( Gazprom Neft)ی رووسی ئاشكرایكرد سێ بیری دەرهێنانی نەوتی لە كێڵگەی بەدرە لە پارێزگای واست دەستی بەبەرهەمهێنان كرد و بەوەش بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزبوەوە بۆ (64) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئاشكراشیكرد بەنیازە لە مانگی ئابدا بیرە نەوتی چوارەمى دەست بەبەرهەم هێنانی نەوت بكات.
لە بەیاننامەیەدا گازپرۆم رونیكردۆتەوە لە پارێزگای واست (3) ملیار بەرمیل نەوت یەدەگی هەیە و سێ بیری نەوتی نوێی لەكێڵگەی بەدرە لەو پارێزگایە دەستی بەبەرهەمهێنان كرد، بەوەش بەتێكڕایی رۆژانە (24) هەزار بەرمیل بەرهەمێنانی نەوتی زیادی كردوە گەیشتۆتە 64 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
گازپرۆم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە كۆی بیرە نەوتەكانی لە كێڵگەی بەدەرە گەشتۆتە 9 بیری نەوت و كۆی بیرەكانیش نەوت بەرهەم دەهێنن.