سەرمایەداریك 100 هەزار مریشك بۆ هەژاران دابین دەكات

 بیڵ گیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، پرۆگرامێكی دەستپێكردوە بۆ بەخشینی 100 هەزار مریشكی زیندو بە هەژارانی ئەفریقا. 
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی “رۆیتەرز”، لە چوارچێوەی بەرنامەیەكدا بۆ زیادكرنی داهاتی ئەو خێزانانە، بیڵ گیتس 100 هەزار مریشك كە لە دژی نەخۆشییە بڵاوەكانی ناوچەكە كوتراون، بۆ هەژرانی ئەفریقا دابین دەكات.
دەربارەی پرۆژەكەی، گیتس رایگەیاند” پرۆژەیەكی باشەو هاوكار دەبێت لە دابینكردنی خۆراكی منداڵاندا”.
بیڵ گیتس لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی: ئەگەر  من لە دۆخێكی هەژاری ناهەمواردا بومایە، ئەوا ئارەزوی بەخێوكردنی مریشكم دەكرد.
دەڵێت” هەر جوتیارێك پێنج مریشك بەخێوبكات، دەتوانێت ساڵانە هەزار دۆلار بەدەستبهێنێت”.
لایخۆیەوە، میلیندا گیتس، هاوسەری گیتس‌و هاوسەرۆكی دامەزراوەی خێرخوازی گیتس ئاماژەی بەوەكرد، بەخێوكردنی مریشك دەبێتە هۆی باشتركردنی بارودۆخی ژنان‌و دەبێتە سەرچاوەیەكی داهات بۆیان.
لەبەرامبەردا ژمارەیەك لە رەخنەگران دەڵێن ئەم پرۆگرامەی گیتس ریكلامەو چارەسەری كێشەی هەژاری لە ئەفەریقا ناكات.