داهاتی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك ده‌درێته‌ هاوڵاتیان

 
ئه‌و كۆمپانیا بیانیه‌ی‌ كه‌ دوو ساڵ به‌ر له‌هاتنی‌ داعش بۆ عێراق، ویستی‌ له‌سێ‌ كێڵگه‌دا نه‌وتی‌ كه‌ركوك ده‌ربهێنێت، پشكنینه‌كانی‌ بۆ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌و شاره‌دا ده‌ستپێكرده‌وه‌، تاوه‌كو دوباره‌ كاركردن له‌و كێڵه‌گانه‌دا ده‌ستپبكاته‌وه‌.
(نه‌جات حسێن) جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك  ڕاگه‌یاند، كۆمپانیای‌ (بریتش پترۆلیۆم) بۆ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت، دوباره‌ دوای‌ دڵنیابون له‌دۆخی‌ ئه‌منیی‌ شاری‌ كه‌ركوك، به‌نیازی‌ پشكنینی‌ بیره‌ نه‌وت‌و ده‌رهێنانی‌ نه‌وته‌ له‌سێ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتیی‌ شاره‌كه‌دا، تاوه‌كو به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ سنوره‌كه‌ زیاد بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی‌ پێشتر كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی‌ ناوه‌ندو هه‌رێمدا كردویه‌تی‌، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی‌ یه‌ك دۆلاری‌ بۆ كه‌ركوك ده‌بێت.