به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی بازاڕه‌كان چڕكردۆته‌وه، تاوه‌كو به‌وردی به‌دواداچون بكرێت بۆ دیارده‌ی گرانفرۆشی‌و هه‌ڵنه‌واسینی نرخ‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌سه‌رچوو، له‌سلێمانیش توندترین ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر كه ڕاسته‌وخۆ داخستنه به‌لافیته‌وه.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاگه‌یاند، بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان (15) ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا نرخیان وه‌رگرتوه، تاوه‌كو به‌راوردی بكه‌ن به‌و نرخانه‌ی كه له‌ڕه‌مه‌زاندا ده‌خرێنه‌ڕوو، ئه‌گه‌ر فرۆشیاران پابه‌ندی ڕێنمایی‌و مه‌رجه‌كان نه‌بن، سزاده‌درێن به‌داخستن شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌لافیته‌وه.
سۆران عه‌بدولغه‌فور ده‌ستخۆشی له‌هاوڵاتیانكرد كه ده‌توانن له‌كاتی سه‌رپێچیدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ژماره (100)ه‌وه له‌كاتی بونی كێشه‌دا، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئێستا پێنج لیژنه‌ی هه‌میشه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات، له‌دوای (10-15)ی مانگی ڕه‌مه‌زان لیژنه‌ی دیكه‌ش پێكده‌هێنن، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی بازاڕه‌كانی سلێمانی.
سۆران عه‌بدولغه‌فور وتی:”شیرینیه‌كان‌و خورما‌و شه‌ربه‌ت، زیاتر هاوڵاتیان ڕوی تێده‌كه‌ن‌و له‌م مانگه‌دا به‌كاریده‌هێنن، پێده‌چێت زیاتر گرانفرۆشی له‌م بابه‌تانه‌دا بكرێت، بۆ نرخی مریشكیش به‌گشتی له‌نێوان (2400) دینار بۆ (2500) دیناردایه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك”.
لایخۆیشیه‌وه (محه‌مه‌د عه‌باس) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی نۆ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یه‌وه، چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن‌و به‌دواداچون بۆ ده‌ستنیشانكرنی سه‌رپێچیكاران ده‌كه‌ن، پارشێوانیش لیژنه‌یان هه‌یه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
محه‌مه‌د عه‌باس ڕونیكرده‌وه، ڕۆژانه ڕاپۆڕتمان به‌ده‌ست ده‌گات‌و بڕی سه‌رپێچیش بۆ فرۆشیاران (50) هه‌زار دیناره، سه‌رپێچی كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش ئاڕاسته‌ی قائیمقامیه‌ت ده‌كرێت، بۆ غه‌رامه‌كردن یان داخستن.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێر وتی:”هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌نرخه‌كاندا به‌دی بكرێت، ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت‌و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه سزای بازرگانان‌و فرۆشیارانی سه‌رپێچیكار ده‌ده‌ن”.
داواشی له‌هاوڵاتیانی هه‌ولێر كرد، هاوكاریان بن له‌پێدانی زانیاری به‌لیژنه‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌قۆزنه‌وه‌و پابه‌ندی ڕێنمایی‌و مه‌رجه‌كان نابن.
هاوكات (عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین، له‌دهۆك جگه له‌ناوه‌ندی پارێزگاكه، شه‌ش بنكه‌ی چاودێرشیان هه‌یه له‌قه‌زاو ناحیه‌كاندا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی تیمه‌كانیشیان چاودێریكردنی نرخی كاڵا‌و پێداویستیه‌كانه، به‌تایبه‌ت دوانیوه‌ڕوان تاكاتی به‌ربانگ، وتیشی:”تیمه‌كانمان جیان، تیمی كاڵای به‌سه‌رچوو، تیمی سه‌پاندنی سزای هه‌ڵنه‌واسینی نرخ، تیمی سه‌وزه‌و میوه، هه‌ندێك تیمیشمان هه‌یه كه هاریكاری ئاسایشی ئابوری ده‌كه‌ن، یه‌كه‌مجاریش به‌بڕێك پاره سه‌رپێچیكار سزاده‌درێت، دواتر غه‌رامه‌كان زیاد ده‌كرێن‌و ده‌گاته داخستنیش”.
عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم وتی:”ڕێنمایی پێویست له‌پارێزگای دهۆكه‌وه گه‌یشتوه، نابێت به‌ئاشكرا خواردن بخورێت‌و چاو قاوه پێشكه‌ش بكرێت‌و پێویسته دوكانه‌كانی خوارده‌مه‌نی‌و ڕیستۆرانته‌كان په‌رده‌پۆشبن‌و له‌بۆنه‌كانیشدا كار بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك داده‌خرێن، كاریش له‌سه‌ر شۆسته‌كان نه‌كه‌ن”.
له‌لایه‌كی تره‌وه قائیمقامیه‌تی كه‌ركوك هۆشداریی توند له‌باره‌ی گرانكردنی نرخی خۆراك‌و كه‌لوپه‌له پێویستییه‌كانی هاوڵاتیان ده‌دات‌و داواشده‌كات، له‌گرانكردنی نرخه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا (كامیل ساڵه‌یی) قائیمقامی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، ڕاسته بازاڕی ئازاد بۆ هاورده‌كردنی خۆراك‌و كه‌لوپه‌ل هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت به‌هیچ جۆرێك مانگی ڕه‌مه‌زان بقۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی شتومه‌كی تێدا زیاد بكرێت.
وتیشی:”به‌هه‌ر جۆرێك‌و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێت، نرخی (ئارد، ڕۆن، دۆشاوی ته‌ماته، برنج، نیسك، شه‌كر‌و چا)، ئه‌گه‌ر نرخه‌كانیان گران بكرێت، لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین”.
قائیمقامی كه‌ركوك ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، پێویسته هاوڵاتیان زیاتر چاوكراوه بن‌و له‌كاتی گرانبوونی دووقاتی خۆراكه‌كاندا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ناوبازاڕه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان‌و جه‌ژن‌و بۆنه‌كاندا، به‌شێك له‌فرۆشیار‌و بازرگانان ئه‌و بۆنانه به‌هه‌ل ده‌زانن‌و نرخی به‌شێك له‌كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران ده‌كه‌ن.