وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سندوقی داهاته‌كانی هه‌رێم ته‌نها یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بوونی (ته‌حه‌فوز)ی هه‌ندێك لایه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ئه‌و سندوقه هه‌یه.
(عه‌بدولستار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لێدوانێكدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی:”له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سندوقی داهاته‌كاندا داوامانكرد، چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرێت‌و مانگانه‌ش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كۆی داهاته‌كانی هه‌رێم بۆ ڕای گشتی ئاماده بكرێت”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی (ته‌حه‌فوز)یان له‌سه‌ر كاری بۆرده‌كه به‌و شێوه شه‌فافه هه‌یه، نایانه‌وێت بڕی ڕاسته‌قینه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن‌و هاوڵاتیان زانیاریان له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم هه‌بێت، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه، پرسی ناشه‌فافی‌و نادیاری داهاته‌كان به‌هه‌ڵواسراوی بمێنێته‌وه.