ئاژانسی هه‌واڵی نینای عێراقی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانی ( توركش ئێرلاین ) له به‌غدا زانیاری نوێی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركش ئێرلاین به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه ” وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گۆڕاكاری له‌و مه‌رج و ڕێنمایانه‌یدا ده‌كات كه بۆ پێدانی ڤیزا به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقیدا سه‌پاندبووی.
چاوه‌ڕوان ده‌كریت بڕیاره‌كه به‌و ئاسته بێت كه چیدیكه هاوڵاتی عێراقی پێویستی به‌وه نه‌بێت پاره له بانك دابێ و كه‌شفی بانكی ببات، به‌ڵكو كارئاسانی تێدا بێت تا هاوڵاتیان بتوانن به نزیكه‌ی 30 دۆلار له نوسینگه‌كانی هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین له زووترین كاتدا ڤیزای توركیا وه‌ربگرن.
به‌هۆی ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا ماوه‌یه‌كه وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عێراقیه‌وه كۆت و به‌ندی زۆری بۆ زیادكراوه و هاوڵاتیان ده‌بێت كۆمه‌ڵێك مه‌رج جێبه‌جێ بكه‌ن و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ره‌دا بمێننه‌وه تاكو بتوانن ڤیزا وه‌ربگرن.