لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 145 پڕۆژەی كشتوكاڵی لەڕێگەی وەرگرتنی قەرزی حكومیەوە جێبەجێكراون

 
لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 145 پڕۆژەی كشتوكاڵی لەڕێگەی وەرگرتنی قەرزی حكومیەوە جێبەجێكراون ‌و بەرێوەبەری بانكی كشتوكاڵی ڕاپەڕینیش دەڵێت، جووتیاران پابەند نین بە دانەوەی قەرزەكانیان.
 رێبوار موراد ئاڵی بەرێوەبەری بانكی كشتوكاڵی راپەڕین دەڵێت: لەماوەی 6 ساڵدا زیاتر لە 5 ملیارو 277 ملیۆن دینار دراوە بەجوتیارانی سنورەكە‌و توانراوە 145 پرۆژەی كشتوكاڵی پێ جێبەجێ بكرێت. 
وتیشی: هەرچەندە زۆرینەی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان تەواوكراون، بەڵام زۆرینەی جوتیاران پابەندنین بە گێڕانەوەی ئەو قەرزەی وەریان گرتووە.