به‌هۆی ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییانه‌ی له‌به‌شێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی روویداوه كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراون، ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتی ئوردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا تووشی پاشه‌كشه بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئاماری ئوردن، له‌نێوان مانگی كانوونی دووه‌م بۆ ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌رێژه‌ی 5% پاشه‌كشه‌یكردوه.
زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕوو: له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كۆی قه‌باره‌ی بازرگانی ده‌ره‌كی ئوردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 844 ملیۆن‌و 100 هه‌زار دیناری ئوردنی، له‌كاتێكدا له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2011 دا گه‌یشته زیاتر له886 ملیۆن دینار.
هاوكات زانیاریه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ئاماری ئوردن ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌ماوه‌ی سێ چاره‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كانی ئوردن بۆ وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا دوو به‌رزبوه‌ته‌وه‌و گه‌یشتوه‌ته 246 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دینار، له‌به‌رامبه‌ر 241 ملیۆن دینار له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا.
به‌پێی هه‌مان زانیاریش كۆی هاورده‌كانی ئوردن له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 7،4 پاشه‌كشه‌یكرد‌وگه‌یشتووه‌ته 597 ملیۆن‌و 300 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا له‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا گه‌یشته 645 ملیۆن‌و 100 هه‌زار دینار.